قه‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هێزه ئێرانییه‌كانی له سووریا راده‌گه‌یه‌ندرێت
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی هێزه ئێرانییه‌كان له سووریا بۆ 21 كه‌س به‌رز بووه‌وه، كه له سه‌ربازی ئێرانی و سوپای سووریا پێكهاتبوون.
روانگه‌ی ناوبراو ئاشكراشیكرد، ئه‌و 21 كه‌سه‌ی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی هێزه ئێرانییه‌كان له دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری كوژراون، 5 ـیان سه‌ربازی سوپای سووریا‌ن و ئه‌وانی دیكه‌ش ئه‌ندامی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به تارانن و گوتیشی: زۆربه‌یان به‌ره‌گه‌ز خه‌ڵكی ناسوورین.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند، "هێرشه‌كانی ئیسرائیل كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، سه‌ربازگه، پیلی مووشه‌كه‌كانی زه‌وی به ئاسمانیان له ناوچه‌كانی كسوه، سه‌عسه‌ع، فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌زه‌ی سه‌ربازی، جه‌دید عه‌رتوز، ده‌وروبه‌ری قودسیا، سه‌نحایای باشوور و باشووری رۆژئاوای دیمه‌شقی پایته‌ختیان كردووه‌ته ئامانج".
هه‌روه‌ك دووپاتیشیكرده‌وه، له‌و هێرش و بۆردومانانه‌دا 2 هاووڵاتی سڤیلیش له ناوچه‌ی سه‌عسه‌ع كوژراون، كه هاوسه‌ری یه‌كتر بوون.
ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند چەندین بنکەی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سووریا بۆردومان کردووە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، وەڵامی ئەو مووشەکانەیان داوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سووریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون و بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانیان چەندین بنکەی فەیلەقی قودس و چەکدارانی سەر بە ئێرانیان لە سووریا کردووەتە ئامانج.
سوپای سووریاش لەسەر ئەو هێرشانە بڵاویکرده‌وە، بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان لە دەروبەری دیمەشق چەند مووشەکێکی ئیسرائیلیان خستووەتە خوارەوە.
H.B