شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت. وەك كەشناسی ئاشكرای كردووە، سبەی رۆژی چوارشەممە بارانباراین دەست پێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێ بۆ نیمچە ھەور، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 20 و سلێمانی 19، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 23 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەناوچە شاخاوییەكان لە كەاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمە باران دەبێت، لە كاتەكانی شەوان لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگای - ھەولێر
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگای - ھەولێر
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگای - سلێمانی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگای - سلێمانی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگای - دھۆك
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگای - دھۆك
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگای - كەركووك
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگای - كەركووك