پزیشكی ریال مه‌درید نهێنیه‌ك له باره‌ی جه‌سته‌ی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات
پزیشكێكی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا نهێنی مانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كریستیانۆ به هێزی و گه‌نجی ئاشكرا ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له ڕووی مه‌شق و راهێنانه‌وه كه‌س وه‌ك كریستیانۆی پێ ناكرێت.
خوان كارلۆس هێرناندێز پزیشكی توانای جه‌سته‌یی پێشووی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆ ده‌ڵێت: جیاوازی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌یه كه له هۆڵه وه‌رزشییه‌كان ده‌یكات.
ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: رۆناڵدۆ به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش و به سیسته‌مێكی خۆراكی ته‌ندروست پابه‌ند ده‌بێت به به‌هێزكردنی توانای جه‌سته‌یی، هه‌ر ئه‌مه‌ش نهێنی مانه‌وه‌یه‌تی به گه‌نجی و جه‌سته‌یه‌كی پته‌و..
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاتێكی له هاوینی ئه‌مساڵ به 112 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه رۆیشته یوڤێنتۆس پزیشكه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی شۆك كرد كاتێك، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌یان بینی سه‌رسامبوون، به‌وپێیه‌ی رێژه‌ی چه‌وری له جه‌سته‌ی كریستیانۆ 7% بوو، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سێكی 33 ساڵی وه‌ك كریستیانۆ له جیهان ده‌گمه‌نه، جیا له‌وه‌ش خێرایی كریستیانۆ له كاتژمێرێكدا 33.98 كیلۆمه‌تر بوو.