خه‌ریكه شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێران ده‌بێته راستی
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران نادات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن هه‌ژموونی تاران له سووریا جێگیربێت و خاكی سووریا بكات به سه‌نگه‌ری پیشه‌وه‌ی خۆی بۆ لێدانی ئیسرائیل.
لیبه‌رمان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دووی ئیسرائیلی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران گوتی: "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیلی له بڕیاره‌كه‌ی ئاگادار نه‌كردۆته‌وه, ده‌مانه‌وێ جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كمان له گرژیه‌كاندا نییه، به‌ڵام بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێكیش ئاماده‌ین".
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیله‌یه‌وم، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل دووپاتیشيكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل ده‌توانێت به‌ره‌نگاری بوونی ئێران له سووریا ببێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، ئێران ده‌یه‌وێت له‌داهاتوودا هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی به‌هێز له دژی ئیسرائیل چڕ ده‌كاته‌وه و تاران به‌نیازه به بڵاوكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی له‌ناو خاكی سووریا ئاسمانی ئیسرائیل قه‌تیس بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: "بێگومان هیچ وڵاتێك رێگه به ره‌فتاری له‌مجۆره نادات".
لیبه‌رمان له درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا گوتی: "پێویسته له‌وه تێبگه‌ین، ئه‌و باجه‌ی ئێستا ده‌یده‌ین زۆر له‌وه كه‌متره كه له‌داهاتوودا ده‌یده‌ین.. با پێشبینی ئه‌گه‌ری ئه‌وه بكه‌ین كاتێك ئیسرائیل مووشه‌كه‌كانی له‌نزیك سنووری ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه، تاران چ وه‌ڵامێكی ده‌بێت؟ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چ وه‌ڵامێكی بۆ ئێمه ده‌بێت؟ ئێمه‌ش رێگه ناده‌ین ئێران له‌ناو خاكی سووریا جێگیر ببێت و ئه‌و وڵاته بكات به بنكه‌ی پیشه‌وه له دژی ئیسرائیل".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كيان له شه‌ڕدا نییه و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ رێگریكردن له هه‌ڵگیرسانی ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش چه‌ندین جار بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل، هێزه ئێرانییه‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له سووریا جێگیر بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل به‌كاریبهێنن.
ا. م