K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر باكووری سووریا 181 ئامانجی هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه‌یان بۆردومان كردووه.
خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، مه‌ده‌نییه‌كان و ناوه‌نده شوێنه‌واری و باڵه‌خانه كلتووری و ئاینییه‌كان ناكه‌ینه ئامانج.
كاتژمێر 04:00ی ئێواره‌ی 9ی ئۆكتۆبه‌ر، هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ستیپێكرد و له به‌رامبه‌ردا شه‌ڕڤانانی كورد دووپاتیده‌كه‌نه‌وه به‌رگری له ئیراده و خاك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن بكه‌وێته ده‌ست سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی.
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار