شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی هۆشداری له كه‌شوهه‌وای گه‌رمیان ده‌دات
K24 – گه‌رمیان:
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی، هۆشداری له ره‌وشی كه‌شوهه‌وا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەری بارانی بەخوڕ و هه‌ستانی لافاو هەیە.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بارانبارینی به خوڕ و هه‌وره‌برووسكه به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی داهاتووشدا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی گه‌رمیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كردووه، لە بەرزاییەکانی باکووری ناحیەی رزگاری ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە، لەگەڵ ئەگەری هه‌ستانی لافاوی لەناکاو لەتەواوی چەم و دۆڵەکانی سنوورەکە.
هه‌ر به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه، ئه‌مشه‌و پردی ده‌ره‌دوێن، له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان، به‌شێكی داڕووخاو هاتووچۆی هاووڵاتییانی په‌كخست.
له گوندێكی ناحیه‌ی سه‌نگاویش، به‌هۆی هه‌ستانی لافاوه‌وه كچێكی 16 ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا، كه له بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌بن و بۆ ئاژه‌ڵداری هاتوونه‌ته ناوچه‌كه.
ئ. م