ئه‌مه‌ریكییه‌كان 36 تۆن بۆمبیان به‌سه‌ر داعشدا باراند
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا 36 هه‌زار كیلۆگرام بۆمبیان به تیشكی لێزه‌ر ئاراسته‌ی چه‌كدارانی داعش كردووه له دوورگه‌ی مۆبوئه‌ت له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێنراوێكی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و شوێنه ده‌كه‌وێته رۆخی رووباری دیجله له باشووری مووسڵ و وێستگه‌ی تێپه‌ڕینی چه‌كدارانی داعشه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و هاتن و چوونیان له عێراقه‌وه بۆ سووریا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
جه‌نه‌راڵ، ئیریك هێل، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانی هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت: "ئێمه رێگه‌مان له داعش گرتووه نه‌توانن خۆیان حه‌شاربده‌ن، زه‌مینه‌شمان بۆ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمان ره‌خساندووه به‌رده‌وامبن له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بۆردوومانی ناوچه‌كه به روونی ده‌بینرێت و فه‌رمانده هێل له‌وباره‌یه‌وه له تویتێكدا ده‌ڵێت: "بارودۆخه‌كه به‌م جۆره ده‌بێت كاتێك فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی F-15 و F-35 زیاتر له 36 تۆن ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا ده‌بارێنن".
VIDEO: Here’s what it looks like when @USAFCENT #F15 and #F35 jets drop 36,000 Kg of bombs on a Daesh infested island. ?? هكذا تبدوا الجزيرة الموبوءة بداعش بعد أن أسقطت عليها الطائرات المقاتلة #أف-15 و #أف-35 36,000 كغم من الذخيرة pic.twitter.com/2v6FAEL9Rn
— OIR Spokesman Col. Myles B. Caggins III (@OIRSpox) September 10, 2019