وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا راگه‌یاندراوێكی له باره‌ی سووتاندنی پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوور بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له باره‌ی سووتاندنی پێگه‌یه‌كی سه‌ربازییان له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، كه خۆپیشانده‌ران پێگه‌كه و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان سووتاندووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، خۆپیشانده‌ران تووڕه‌یی و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا، كه به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه له شوێنه‌كه‌ن.
دانیشتووانی ناحیه‌ی شێلادزێ، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونی 4 هاووڵاتی و بێسه‌روشوێن بوونی دووانی دیكه له بۆردومانی چه‌ند رۆژی رابردووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، خۆپیشاندانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
خۆپیشانده‌ران داوایان له هه‌ردوولایه‌نی شه‌ڕ، په‌كه‌كه و توركیا كردووه، هاووڵاتیانی سڤیل نه‌كه‌نه قوربانی شه‌ڕی نێوانییان و دانیشتووانی ناوچه‌كه له ململانێكانییان به دوور بگرن.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، خۆپیشانده‌ران ئاگر له پێگه سه‌ربازییه‌كه و چه‌ند ئۆتۆمبێل و تانكێك به‌رده‌ده‌ن، كه بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی توركیا تووڕه‌ی كردوونه و له ئه‌نجامیاندا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شه‌هید و برینداربوونه.
هاووڵاتیانی ناوچه سنوورییه‌كان، نیگه‌رانن له‌وه‌ی بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا و رایده‌گه‌یه‌نن، په‌كه‌كه بیانووی داوه‌ته ده‌ست سوپای توركیا هه‌ڕه‌مه‌كیانه بۆردومانی ناوچه‌كان بكات.