سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له كوبانێ خاپوور كرا
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه كه گومانده‌كرێت سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بن و ئه‌و سه‌ربازگه‌یان له خه‌راپ عشكی سه‌ر به كوبانێ بۆردومان كردبێت.
روانگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، پێشتر سه‌ربازگه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه چۆڵ كراوه و گومانیش ده‌كرێت، فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به مه‌به‌ستی وێرانكردنی سه‌ربازگه‌كه ئه‌و بۆردومانه‌یان كردبێت.
هاوكات هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌ی توركیایان له شه‌قامه‌كانی ته‌ل ته‌مر نمایشكرد، كه دوێنێ سه‌ربازانی توركیا له مه‌یدانی شه‌ڕ به‌جێیان هێشتبوو.