له حه‌مرین 3 چه‌كداری داعش كوژران
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگریی عێراق، كوژرانی 3 چەكداری داعش و تەقاندنەوەی دوو بەلەم و 4 حەشارگەی لە پارێزگای دیالە راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا ھاتووە "دوای دەستكەوتنی زانیاریی ھەواڵگریی، لە بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی سوپای عێراقدا، لە دەورووبەری دەریاچەی حەمرین، لە باكووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە، 3 چەكداری داعش كوژران و دوو بەلەم و 4 حەشارگەی چەكدارانیش تەقێنرانەوە.
ھاوكات لە ناوچە بیابانییەكانی روتبە لە رۆژئاوای ئەنبار، پرۆسەیەكی دیكەی ھێزە ھاوبەشەكانی عێراق، بۆ پاككردنەوەی ئەو ناوچانە لە چەكدارانی داعش دەستی پێ كرد.
له دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق له ده‌ست دا، كه له حوزه‌یرانی 2014 وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، له شێوه‌ی گرووپ و شانه‌ی چه‌كداریی، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌رده‌كه‌ون و له رابردووش‌دا زیانیان به هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق گه‌یاندووه.