گه‌نجانى شنگال داواى هه‌لى كار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بەشێك لە گەنجانی ئاوارەی شنگال، كە لە كەمپەكان ژیان بەسەر دەبەن داوای ھەلی كار لە حكومەتی عێراق دەكەن و دەڵێن بەھۆی بێ كاری رووبەڕووی دەیان گرفت بوونەتەوە. ئه‌وان ده‌شڵێن لە لایەن حكومەت و رێكخراوەكانەوە گرنگی بە گەنجانی ئاوارەی ئێزدی نادرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بەشێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی باشیک لە دەشتی نەینەوا لە رێگەی کوردستان24وە داوای ھاوکاری و بەھاناوەچوون دەکەن و رایدەگەیەنن، ئێستا ئەوان کەوتونەتە ژێر چەتری ژیانێکی زۆر قورسەوە و رۆژانە بە دەست نەبوونی خزمەتگوزاریيەکانه‌وه دەناڵێنن.