پەیوەند جاف و حەمید عوسمان دووه‌م دوێتیان به‌ناوی "یاره‌كه‌م" بڵاوكرده‌وه‌

به‌رهه‌مه‌كه‌یان به‌ ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

گۆرانی "یارەکەم" کە لە تێکست و ئاوازی هونەرمەند قادر سیاحییە و 50 ساڵ پێش ئێستا گوتراوە، بە بەرهەمێکی نوێی کاری میوزیکی هەردوو هونەرمەند پەیوەند جاف و حەمید عوسمان، گۆرانییەکە پێشکەش بە هەوادارانیان دەکەن.

بەڕێوەبەری کاری هونەری کلیپەکە، ئاریان جەمال، بە کوردستان24ـی راگەیاند، کە ئەو بەرهەمە لەلایەن ئارام سەردار کاری میوزیك و دەرهێنانی کلیپی بۆ کراوە، هەروەها لە شاری سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و "ڤینۆ پرۆداکشن" هەڵساوە بە جێبەجێکردنی کاری کلیپەکە.

شایانی باسە هەردوو هونەرمەند پەیوەند جاف و حەمید عوسمان لە زۆربەی ئاهەنگەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەیەکەوە بەشداری دەکەن، تا ئێستا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانین، ئەو بەرهەمەشیان دەبێتە دووەمین بەرهەمی دوێتیان، کە پێشووتریش لە ساڵی 2017 گۆرانییەکیان بەیەکەوە بڵاکردەوە بەناوی "ریحانە" کە ئەویشیان هەوادار و گوێگرێکی زۆری هەبوو.