سێرگی لاڤرۆڤ: هەڵمەتە سەربازییەکەی تورکیا گڕ لە ناوچەکە بەردەدات
K24 - ههولێر:
سیرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، رایدەگەیهنێت کە هەڵمەتە سەربازییەکەی تورکیا گڕ لە ناوچەکە بەردەدات.
سیرگێی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، ئەمهریکا پێکهاتەی نیمچە دەوڵەتێکی لە باکووری سوریا پێکهێنا و گرنگی بە کێشەی کورددا بەشێوەیەك کە عەرەبەکانی نیشتەجێی ناوچەکە و کەمینەکانی دیكه ناڕازی بوون، ئێستا ئەوە یارییەکی ترسناکە.
گوتیشی: "ئەو کەمتەرخەمیە بەو هەستیارییەی هەیەتی، دەکرێت گڕی ئاگر بەربداتە تەواوی هەرێمەکە و ئەوان لێی دوور دەکەونەوە".