داهاتی هه‌نارده‌ی كاڵاكانی ئێران بۆ عێراق به رێژه‌ی 13% زیادی كردووه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێرانی عێراقی جه‌خت له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی نێوان 21ی مارسی ئه‌مساڵ تا 21ی ئاب، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی كاڵای ئێرانی به رێژه‌ی 66% و داهاته‌كه‌شی به رێژه‌ی 13% به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2018 زیادی كردووه.
حه‌مید حوسێنی، ئه‌مینداری گشتی ژووری بازرگانی ئێرانی عێراقی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارس گوتی: هه‌نارده‌ی كاڵاكانی ئێران بۆ عێراق له 6 ملیۆن ته‌ن به گوژمه‌ی 3.439 بۆ 10 ملیۆن ته‌ن به گوژمه‌ی 3.907 ملیار دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه.
حوسێنی پێشبینیشیكرد، ئێستا هه‌نارده‌ی كاڵای ئێران به‌هۆی جه‌نجاڵی رێگا و ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌به‌ر زیاره‌تكارانی رێوڕه‌سمی ئه‌ربه‌عین راگیراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكردنی سێیه‌م قۆناخی سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێرانی راگه‌یاند.
H.B