جێگره‌وه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دیاریكرا
K24 - هه‌ولێر:
"شورای"میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، "ئه‌بو عه‌لی به‌سری"یان وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هه‌ڵبژارد و له شوێنی ئه‌و ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌در بوو، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، دوای ئه‌ویش ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بووه فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه له ساڵی 1998، دواتریش هادی عامری له ساڵی 2000 فه‌رمانده‌یی هێزه‌كه‌ی وه‌رگرت.
به‌سری له ساڵی 2003 پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی پێدرا، دواتریش بووه بریكاری وه‌زاره‌تی كار، دوای هاتنی داعش له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی چووه ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و بووه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 3/1/2020، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له بۆردومانێكی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
ئ. م