ئیداره‌ی رۆژئاوا له باره‌ی رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاند، ده‌ست ده‌كه‌ن به تاووتوێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی شه‌وی رابردوو له نێوان پوتن و ئه‌ردۆغان واژۆ كرا.
گوته‌بێژی فه‌رمیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، كه‌مال عاكف، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هاواری نزیك له هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری تاووتوێی به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كات.
گوتیشی: ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری به‌م نزیكانه به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه راده‌گه‌یه‌نێت.
دوێنێ هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له سوچی بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی سووریا و رۆژئاوای كوردستان، كۆبوونه‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، پوتن و ئه‌ردۆغان كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا و رایانگه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. دواتر سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به رووسی و مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به توركی خوێنده‌وه.
ده‌قی یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی توركیا و رووسیا (سوچی، 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2019)
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتن:
1-هه‌ردوولا پابه‌ندی خۆیان به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سیاسیی و سه‌لامه‌تیی هه‌رێمایه‌تیی سووریا و پارێزگاریی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دووپات كرده‌وه.
2- جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌موو شێوه و رووخساره‌كانی و په‌كخستنی پلانی جیاخوازیی له خاكی سووریا.
3- له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا "كانی ئاشتی" هاتووه‌ته ئاراوه ده‌پارێزرێت، كه ئێستا ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی به قوڵیی 32 كیلۆمه‌تر گرتووه‌ته‌وه.
4- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كرده‌وه، رووسیا كارئاسانیی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له ره‌وشی ئێستادا ده‌كات.
5- له كاتژێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له دیوی سووریا له ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌بێت بۆ كارئاسانیی گواستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان بۆ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له دووری سنووری سووریا، پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی بێت. له‌و چركه‌ساته‌وه، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" به قوڵیی 10 كیلۆمه‌تر جگه له شاری قامیشلۆ، له ئه‌ركدا ده‌بن.
6- سه‌رجه‌م چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان له منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
7- هه‌ردوولا رێككاری پێویست بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان ده‌گرنه به‌ر.
8- هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ كارئاسانیی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌ران.
9- ئالیه‌تی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشته و هه‌ماهه‌نگیی داده‌نرێت.
10- هه‌ردوولا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ئالیه‌تی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانه و پشتیوانیكردنی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی.