کاردانەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لەسەر پلانەکەی ترەمپ بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پلانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین راگەیاند و بەڵێنی دا کە دوو دەوڵەتی جیاواز بۆ هەردوولا دروست بکات، بەڵام پلانەکە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
کاردانەوەکان:
فەڵەستین
مەحاڵە هەر منداڵێکی فەڵەستینی، عەرەب، ئیسلام و کریستیان ئەمە قبووڵ بکات
بزووتنەوەی حەماس
پلانەکە رەت دەکەینەوە و بۆ کوشتنی پڕۆژەی نیشتمانی فەڵەستینە
ئیسرائیل
رەنگە ئەمە دوا هەل بێت بۆ فەڵەستینییەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان سوورە لەسەر ئەوەی چارەسەری دوو دەوڵەت لەسەر بنەمای یاسا جیهانییەکان و رێککەوتنی دوو لایەنەی دەوێت
بەریتانیا
داوا لە فەڵەستینییەکان دەکەین رەچاوی پلانە یەکسان و زیرەکانەکە بکەن و وەک هەنگاوێک بۆ گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ بیبینن
یەكێتی ئەوروپا
پلانەكە دەرفەتێكی نوێیە بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەی فەلەستین و ئیسرائیل
سعوودیە
ھەڵوێستمان نەگۆڕە و پشتیوانی لە مافەكانی فەڵەستین دەكەین
میسر
داوا لە هەردوولا دەکەین پلانەکە بە هەند وەربگرن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
قەتەر
پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەت دەکەین
ئیمارات
پێزانینمان هەیە بۆ هەوڵەکانی ئەمەریکا و هیوادارین پلانەکە بە هەند وەربگیرێت
تورکیا
پلانەکە بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی فەڵەستینە
ئوردن
پلانەکە رەت دەکەینەوە و پشتیوانی لە دەوڵەتی فەڵەستین دەکەین
فەرەنسا
پێشوازی لە پلانەکە دەکەین و بە وردی هەڵی دەسەنگێنین، چارهسهری دوو دهوڵهتهكه كارێكی پێویسته بۆ گهیشتن به ئاشتهواییهكی دادپهروهر و بهردهوام.
ئەڵمانیا
پلانەکەی ئەمەریکا پرسیار دروست دەکات و دەبێت لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە یەکێتی ئەوروپا باسی لێوە بکەین. ئەڵمانیا پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەت دەکات.