ئەمەریكا پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی ئێران دووپاتدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند واشنتن له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی ئێرانه.
دوای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئێران خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه، مایك پۆمپێیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له تویتێكدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه نووسیوویه‌تی "هه‌روه‌كو ساڵی رابردووش رامگه‌یاند ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ داواكانی گه‌لی ئێرانه و له‌گه‌ڵتانه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان ته‌نیا له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌دا، نزیكەی 30 كه‌س لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران كوژران و به سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون.
ھ.م