سه‌رۆك بارزانی و برێت مه‌كگورك پرسی دامەزراندنی حكوومه‌تی نوێی عێراقیيان تاووتوێكرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ برێت مه‌گكورك، نوێنه‌ری تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هەوڵەكانی دامەزراندنی حكوومه‌تی نوێی عێراقییان تاووتوێكرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13ـی9ـی2018 له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازی له برێت مه‌کگۆرك, نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژ به داعش كرد.
له دیدارێكدا كە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئامادەی بوو، هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی دوایین هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی حكوومه‌تی نوێی عێراقی و دانیشتنی 15ـی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رۆشنایی خرایه سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و جه‌ختیش له‌سه‌ر هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی دژ به داعش كرایه‌وه.