له خولی نایابی عێراق هه‌ولێر بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌م یانه‌یه ده‌بێته‌وه
له‌گه‌ڕی 33 خولی نایابی عێراق، سبه‌ی دووشه‌ممه هه‌ولێر له یاریگای یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری له كاتژمێر 7:30ـی ئێواره میوانداریی یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێرییه‌كان به یاریی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه داده‌نرێت و گرینگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین دوو یاری خۆی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی دۆڕاوه، بۆیه ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت ئه‌م یارییه بباته‌وه هانده‌رانی هه‌ولێر ئاشت بكاته‌وه.
پێكهاته‌ی هه‌ولێر هه‌مان پێكهاته‌یه، ته‌نها یاریزان بارزان شیرزاد 2 رۆژ به‌ر له یارییه‌كه تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه، ره‌نگه ئه‌گه‌ری یاریی كردنی كه‌م بێت.
ئه‌م یارییه بۆ پاسه‌وانانی قه‌ڵاومناره یاریی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه، چونكه دووساڵ به‌ر له ئێستا به‌هۆی به‌كارهێنانی درووشمی ره‌گه‌زپه‌رستی هانده‌رانی نه‌جه‌ف، هه‌ولێر له خولی نایابی عێراقی كشایه‌وه.
له خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه، هه‌ولێر 32 یاریی ئه‌نجامداوه، 10 یاریی بردۆته‌وه 9 یه‌كسان بوونی هه‌یه، 13 یارییشی دۆڕاندووه، 29 گۆڵی كردووه و 32 گۆڵی لێكراوه، به 39 خاڵ خانه‌ی یازدیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، محه‌مه‌د جه‌فال به 9 گۆڵ گۆڵكاری هه‌ولێرییه‌كانه.
نه‌جه‌ف 31 یاریی ئه‌نجامداوه، 8 بردنه‌وه‌ی هه‌یه، یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌ورا، 12 یاریی یه‌كسان بووه، 11 یاریی دۆڕاندووه و به 36 خاڵ خانه‌ی چوارده‌یه‌می گرتووه.
له دویین 10 یاری نێوانیان، هه‌ولێر له 9 یاریی براوه بووه، ته‌نها یه‌ك یاریی دۆڕاندووه، هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا دووجار به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به نه‌جه‌ف هێناوه، هه‌ولێر له‌و 10 یارییه 23 گۆڵی كردووه، نه‌جه‌فیش ته‌نها 8 گۆڵی كردووه.
یانه‌ی شورته 79 خاڵی كۆكردۆته‌وه و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خولی نایابی عێراق قایم كردووه و له هه‌موو یانه‌كان زیاتر بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیكه و ته‌نیا یه‌ك یاری دۆڕاندووه.