ماكرۆن داوایه‌ك له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی باكووری سووریا له پوتن ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوای درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست لە باکووری سووریا دەکات.
کۆشکی ئیلیزێ لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە پەیوندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریایان تاوتوێکردووە.
کۆشکی ئیلیزێ ئاشكراشیكرد، ماکرون لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا داوای درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستی لە باکووری سووریا کردووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كاتژمێر 10:00ی شه‌وی داهاتوو ماوه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته كۆتایی دێت، كه له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره دیاریكراوه و ماوه‌ی به 120 كاتژمێر دیاریكرابوو.
ئه‌مڕۆش به‌رپرسێكی سوپای توركیا كه ئاماژه به ناوی نه‌كرابوو، به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسای راگه‌یاندبوو، دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئاگربه‌ست، توركیا درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌دات و له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا تا سنووری عێراق پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
H.B