7 خۆپیشاندەری دیکە لە بەغدا کوژران

خۆپیشاندان لە شارەكانی عێراق بەردەوامە

K24 - ھەولێر

7 خۆپیشاندەری دیکە لە بەغدا کوژران و هێزە ئەمنییەکانیش بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەکەن.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك، خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەردەوامە و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە 7 خۆپیشاندەری دیکە لە بەغدا کوژران و نزیکەی 100 کەسی دیكەش برینداربوون، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا کوژراون، دەگاتە 308 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 15 هەزاری دیکە.

هاوکات، لە چەندین گۆڕەپان و پردەکانی سەنک، شوهەدا و تەحریر، بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران کراوە.

ھ.م