K24 - نووسینگەی ئەوروپا
پاپای ڤاتیكان دڵخۆشی خۆی بە ئارامی ھەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، ھەوڵدەدات سەردانی ھەرێمی كوردستان و عێراق بكات.
ئه‌مڕۆ شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پشتیوان سادق و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، له‌گه‌ڵ پێترۆ پارۆلین سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان كۆبوونه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ له خۆگرتنی ئاواره‌كان به‌گشتی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی به‌رز نرخێندرا.
لەو دیدارەدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانی كرد كه نموونه‌یه‌كی جوانی به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی پیشانی هه‌موو دونیا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی كرد كه له‌كاتی سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان لێكراوه.
ھاوكات له ڤاتیكان د. پشتیوان سادق و شاندی یاوه‌ری چاویان كه‌وت به پاپای ڤاتیكان و لە دیدارەكەدا پاپای ڤاتیكان دڵخۆشی خۆی بۆ ئارامی كوردستان و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی و به‌ڵێنیدا كه هه‌وڵ ده‌دات سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها بڕیاره وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا كۆببێته‌وه، شایه‌نی باسه له‌م كۆبونه‌وانه‌دا باس له رۆڵی مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی و له بڵاوبونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی میانڕه‌وی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ھ.م
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار