سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا دەكات

دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا تاوتوێ كران

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كرد كە پێكهاتبوو، لە كامیران حاجۆ بەرپرسی پەیوەندییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئەنجوومەن، ئیبراهیم برۆ ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا و هەڵوێستی وڵاتان لەمەڕ قەیرانی سووریا و هاوكێشە مەیدانی و سیاسییە هەنووكەییەكان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیە رۆشنایی خرایە سەر هەڵوێستی لایەنە كوردییەكانی سووریا و پەیوەست بە رەوشی گشتیی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لە وڵاتە سەرۆك بارزانی بۆچوون و ئامۆژگارییەكانی خۆی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.