ترەمپ وادەزانێت کەرکووک لە سووریایە

سەرۆکی ئەمەریکا نازانێت کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە کوێیە

K24 – هه‌ولێر:

لە توتێکیدا لەبارەی رەوشی کورد لە سووریا و هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، باسی هەڵوێستی خۆی دەکات لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، بەڵام وادەزانێت ئەو شەڕە لە سووریا بووە نەک لە عێراق.

لە تویتێکدا ترەمپ نووسیویەتی: "ئایا لەبیرتانە دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک عێراق دەیویست جەنگ لەگەڵ کوردەکان بکات لە ناوچەیەکی جیاوازی سووریا".

ترەمپ نووسیویەتی: "زۆر کەس دەیویست ئێمە لەگەڵ کوردەکان دژی عێراق بجەنگین، منیش گووتم نەخێر و کوردەکان دوو جار جەنگەکەیان بەجێهێشت. ئێستاش هەمان شت لەگەڵ تورکیا روودەدات".

سەرۆکی ئەمەریکا تەنانەت کاتی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر نازانێت، لە لێداوانێکی رۆژنامەوانیدا سەرەتا رایگەیاندبوو، کە جەنگی کورد و عێراق، ساڵێک و نیو لەمەوبەربووە، بەڵام ئێستا گۆڕیویەتی بە دوو ساڵ لەمەوبەر.

H.J