لە چیای سووسێ ئاگر کەوتەوە و مین تەقیەوە

"ئاگرەکە بەمەبەست کراوەتەوە"

K24 – هه‌ولێر:

لەکاتی کەوتنەوەی ئاگر لە چیای سوسێ لەسنوری سماقوڵی دوو مین دەتەقنەوە و زیانێکی زۆر بە سروشتی دەڤەرەکە گەیشتووە.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە کوردستان ۲٤ی راگەیاند: "شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە سنووری سماقوڵی لە چیای سوورکی و سوسێ کەوتەوە و لەکاتی هەوڵی تیمەکانی ئێمە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دوومین تەقیونەتەوە"

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی ئاگرەکانی سنوری کۆیە بە دەستی ئەنقەست دەکرێنەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، خەڵکی گوندەکانی ئەو ناچەیە ئاگاداریان کردین کەناوچەکە مین رێژی سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقە و نزیک بوونەوە لێی مەترسی هەیە، بۆیە تیمەکانمان نەیانتوانی وەک پێویست نزیک ببنەوە و تەنها هەوڵمان دا ئاگرەکە  تەشەنە نەکات و نە پەڕێتەوە بۆ چیاکانی دیکە.

بە وتەی بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە زیاتر لە 50 دۆنم زەوی و پووش و پاوان و سەدان داری سروشتی سوتاون و زیانی زۆر بەژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.

H.J