كابینەی نۆیەم رێگه به ده‌ستوه‌ردانی حزب بۆ ناو حكوومه‌ت نادات
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا كه خاڵێكی ناو كارنامەی كابینەی نۆیەم، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، جیاكردنەوەی كاری حزبە لە حكوومەت، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه: كاری له‌پێشینه‌ی مەسروور بارزانی سەرۆكى حكوومەتى هەرێمى كوردستان ئەوەیە، كە وەزیرەكان سەر بە ھەر حزبێك بن، دواجار پێویستە وەزیری حكوومەت بن. مامۆستایه‌كی زانكۆش جه‌خت ده‌كاته‌وه، گرنگترین شت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی حكوومه‌ت له ده‌ستوه‌ردانی حزبی، جیاكردنه‌وه‌ی ئابووری حزب و حكوومه‌ته.
له‌مباره‌یه‌وه بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رێنمایی و راسپارده‌كانی سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌و ئاراسته‌یه بوون، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست نه‌خه‌نه ناو كاروباری حكوومه‌ت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ته‌نیا كاری ئێمه وه‌ك ده‌زگای حزبی ئه‌وه‌یه، ببینه پردێك بۆ گه‌یاندنی كێشه‌كانی خه‌ڵك به حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان، نه‌ك ده‌ستخستنه ناو كاروباری حكوومه‌ت.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ئه‌و درووشمانه جێبه‌جێ بكات، كه پێشتر بانگه‌شه‌مان بۆ ئه‌وه ده‌كرد حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنرێت، نه‌ك هه‌ر پارتی، به‌ڵكو پێویسته لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌ست له كاروباری حكوومه‌ت وه‌رنه‌ده‌ن".
هاوكات كه لە كابینەكانی رابردووش‌دا سەڕەرای ئەوەی لە كارنامەی حكوومەت ئاماژە بە نەھێشتنی دەستوەردانی حزبی دەكرا، بەڵام نەتوانرا وەك خۆی ئەو پرۆسەیە جێبەجێبكرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌ش، هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب، كه مامۆستایەكی زانكۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دایه، گرنگترین شت ئەوەیە ئابووری حزب لە ئابووری حكومەت جیابكرێتەوە.
ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێت: حزب ده‌توانێت له رێگه‌ی ناردنی كادری خاوه‌ن توانا و لێهاتووی خۆی له رووی ئیدارییه‌وه بۆ ناو حكوومه‌ت، له لایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باڵای خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگرێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پارێزگاری له باڵانسی به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی له‌ناو حكوومه‌ت بكات، ئه‌و كات پێویست ناكات هه‌ر ئۆرگانێكی حزبی لایی خۆیه‌وه ده‌ست بخاته ناو كاروباری حكوومه‌ت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "گرنگترین شت ئه‌وه‌یه، ئابووری حزب له ئابووری حكوومه‌ت جیا بكرێته‌وه".
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كابینه‌یه‌كی ته‌واو دامه‌زراوه‌یی بێت و هیچ بوارێك له‌به‌رده‌م ده‌ستوه‌ردانی حزبی له كاروباری حكوومه‌تدا نه‌هێڵێت.
H.B