رۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە ھەولێر بەرز راگیرا
K24 - ھەولێر
رێوڕه‌سمی رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕەسمەكەدا دۆمێنیك ماس كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر رایگەیاند، ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستانی كردووه، هیچ نییه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق و فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌ناوی فه‌ره‌نسا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیده‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نوێنم، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی خوێنی به به‌های خۆیان به‌رامبه‌ر تیرۆرستان به‌خشی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌ت و گه‌لی فه‌ره‌نسا له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كه‌لتووری و په‌روه‌ده‌یی و مێژوویی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێزە.
هه‌وره‌ها له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و كه‌سایه‌تی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون.