توركیا هاوكاری گه‌یشتنی 180 بارهه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئیدلب ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی سووریا دووپاتیانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپای توركیا رێگه‌ی به چوونی 180 ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر بۆ گروپه توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌ره‌و سنووری پارێزگای ئیدلب داوه، كه باره‌كه‌یان له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی پێكهاتبوو.
چالاكوانانی سووریا له سنووری شاری ئیدلب به میدیاكانی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌نقه‌ره رێگه‌ی به‌و بارهه‌ڵگره سه‌ربازیانه بۆ ئه‌و گروپانه داوه، كه ناویان له‌خۆناوه "به‌ره‌ی نیشتیمانی بۆ ئازادی" و له سنووری پارێزگای ئیدلب و ده‌وروبه‌ری حه‌ما باڵاده‌ستن.
ئه‌و چالاكوانانه ئاشكرایانكردووه، زۆربه‌ی چه‌كه گوازراوه‌كان له چه‌كی قورس پێكهاتوون، له‌ناویاندا ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌كیش هه‌ن و له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی "كه‌فه‌ر لوسین"ـه‌وه گوازراونه‌ته‌وه، كه ئه‌و ده‌روازه‌یه له‌كاتی دانانی خاڵه‌كانی چاودێری هێزه‌كانی سوپای توركیا له پارێزگای ئیدلب، له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه كراوه‌ته‌وه.
H.B