هه‌سه‌ده راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ئاگربه‌ست بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا بڵاوكرده‌وه و تێیدا پابه‌ندبوونی خۆی به ئاگربه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، ئاگربه‌سته‌كه به‌ره‌كانی جه‌نگ له ناوچه‌كانی سه‌رێكانی له رۆژهه‌ڵات و تا گرێسپی له رۆژئاوای باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ده‌گرێته‌وه و له كاتژمێر 22:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌سه‌ده وێڕای پابه‌ندی ته‌واوی خۆی به‌و ئاگربه‌سته، داواش له‌لایه‌نی توركیا ده‌كات به هه‌مان شێوه پێوه‌ی پابه‌ند بن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، رێككه‌وتوون.
ماوه‌ی 9 رۆژه توركیا، له ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاندووه و ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكى 13 خاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئاگربه‌ستی راگه‌یاند.
ئ. م