سوپای پاسداران ههڕهشهی جددی له ئهمهریكا دهكات
K24- ههولێر:
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ھەرەشە لە ئەمریكا دەكات و دەڵێ وەلامیان لە پێشان زۆر جددیتر و توندتر دەبێت.
حوسێن سەلامی بە میدیای فەرمانی ئێرانی راگەیاندووە كە سەرەرای گوشارەكانی ئەمریكییەكان، بەڵام ھەموان باش دەزانن ئەگەر ھێرشی سەربازی بكرێتە سەر ئێران ئەوا دەرئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و دوژمنان لەو كردەوەیەی خۆیان پەشیمان دەبنەوە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران جهخت دهكاتهوه، "ئەوانەی ھەرەشەی تیرۆر كردنیان لە فەرماندەكانی ئێمە كردووە، ئەگەر لە ژیاندا بمێننەوە بە دڵنیاییەوە لە كردەوەی خۆیان پەشیمان دەبنەوە".
دهشڵێت: "ھەم ئەمهریكیەكان و ھەم زایۆنیستەكان و ھەمیش خەڵكانی دیكە باش بزانن، ئەگەر ھەڕەشە لە فەرماندەكانمان بكەن، ھیچكام لە فەرامندەكانیان خاڵێكی ئارام و سهقامگیر نادۆزنەوە، واتە گیانی ھیچ فەرماندەیەكیان لە ھیچ شوێنێكی جیھان پارێزراو نابێت. باشتر وایە باش ئاگاداری كردەوەكانی خۆیان بن".
H.B