نه‌تانیاهو: تا مووشه‌كی ئێران نه‌كه‌وێته سه‌ر خاكه‌كه‌یان هه‌ندێك له ئه‌وروپییه‌كان هه‌ست به مه‌ترسییه‌كه ناكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ره‌خنه له هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گرێت كه ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران له هه‌ڵوه‌شانه‌وه رزگار بكه‌ن و ده‌ڵێت: "هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ست به مه‌ترسییه‌كه ناكه‌ن تا مووشه‌كی ئێرانی له‌ناو خاكه‌كه‌یان نه‌كه‌وێته خواره‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له تویته‌ره‌وه ڤیدیۆیه‌كی خۆی به ژێرنووسی عه‌ره‌بییه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "له‌وانه‌یه هێشتا له ئه‌وروپا ئه‌و كه‌سانه له خه‌و هه‌ڵنه‌ستابن تا ئه‌وكاته‌ی مووشه‌كی ئه‌تۆمی ئێران له‌ناو خاكی ئه‌وروپادا ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، ئه‌وكاتیش هه‌موو شتێك تێپه‌ڕیووه".
قسه‌كانی نه‌تانیاهو هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایه كه رۆژی دووشه‌ممه 15/7/2019، له‌باره‌ی چه‌ند پێشێلكارییه‌كی ئێران له رێككه‌وتنه‌كه گفتوگۆیان كردووه، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌سه‌رووی رێژه‌ی 3.67% كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا دیاریكراوه.
هه‌روه‌ها فێدریكا مۆگێرێنی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له ئیران كردووه له بڕیاری زیاتر پیتاندنی یۆرانیۆم پاشگه‌ز بێته‌وه.
رد الاتحاد الأوروبي على الخروقات الإيرانية يذكرني بالاسترضاء الأوروبي (للنازيين) خلال الثلاثينيات.
— بنيامين نتنياهو (@Israelipm_ar) July 15, 2019
يبدو أن هناك في أوروبا أناسا لن يستيقظوا حتى تسقط الصواريخ النووية الإيرانية على الأراضي الأوروبية.
سنفعل كل شي‌ء من أجل من‌ع إيران من امتلاك الأسلحة النووية. pic.twitter.com/I85c2jawxE