ره‌حیم زه‌بیحی ده‌رهێنه‌ری دیاری كورد و براكه‌ی له رووداوێكی هاتووچۆ گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی هاتووچۆدا، ره‌حیم زه‌بیحی، ده‌رهێنه‌ری دیاری كورد و براكه‌ی له شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گیانییان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه له نزیك ناوچه‌ی نیزه‌ڕۆی بانه، روویداوه و له ئاكامیشدا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه و گڕی گرتووه، به‌هۆیه‌وه هه‌ردووكیان گیانییان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ته‌رمی ئه‌و دوو برایه، به ده‌ستبه‌ستراوی و سووتاوییه‌وه له ناو ئۆتۆمبێله‌كه ده‌رهینراون و گومان له رووداوه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی، ئه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
رەحیم زەبیحی – دەرهێنەرێکی دیارە و پێشتریش چەندین کاری دەرهێنانی هەبووە، دیارترینیشیان کورتە فیلمەکەنی "هاوار" ، "کۆتایی شەڕ"، "ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران"، "ساتە مەزادکراوەکان"، " تیرۆریستێک دادەبەزێ "، " رۆژی دوایی "، " ئیسترێس "، " سەمای ڕەنگەکان "، " ژانی دابڕانی ئەبەدی "، فیلمی " وڵاتی ئەفسانە "ن.
هه‌ندێك له به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ش، لە چەندین فیستیڤاڵی سینەمایی ناوچەیی و جیهانیی گرنگدا نمایشكراون و خەڵاتیان وەرگرتووە.