تونێلێکی نوێ بۆ دەربەندیخان درووست دەکرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن زانیاری لەبارەی چەند پڕۆژەیەکی رێگاوبان ئاشکرا کرد

K24 – هه‌ولێر:

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند پڕۆژەیەکی بۆ باشترکردنی رێگاوبانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.

لە میانی بەسەرکردنەوەی شووقەکانی کرێنشینان لە هەولێر، دانا عەبدولکەریم لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان گووتی: "لەبەر ئەوەی تونێلی دەربەندیخان زۆر کۆنە، بڕیارە تونێلێکی نوێ بۆ دەربەندیخان درووست بکەین".

راشیگەیاند: " لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو، جووت سایدی نێوان سلێمانی- کەلار تەواو دەبێت و هەوڵ دەدەین تونێلە نوێکەی دەربەندیخان لەهەمان ماوە تەواو بێت".

لەبارەی هێڵی ئاسنین، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گووتی: "پڕۆژەکەمان داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران و هەرکاتێک پەسەند کرا، رایدەگەیەنین".

H.J