18 تۆمەتبار لە پێنجوێن دەستگیر کران
K24 – سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی 18 تۆمەتباری لە قەزای پێنجوێن راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکان تاوانی جیاوازیی وەک هەوڵی کوشتن، دزیکردن و ساختەکارییان ئەنجام داوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:
له چه‌ند چالاكییه‌كی جیاجیای بنكه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن، 18 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر ده‌ستگیركران به‌م شێوه‌یه:
- دووان له تۆمه‌تباره‌كان به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن و به پێی مادده‌ی (405/31) له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كراون.
- دووان له تۆمه‌تباره‌كانى ديكه به تاوانی ئه‌نجامدانی دزیكردن و به پێی مادده‌كانی 446 و 450 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كراون.
- یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان به تاوانی ساخته‌كاریی و به پێی مادده‌ی 281 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كراوه.
- هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كانی دیكه به پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر كراون.