تره‌مپ باری له‌ناكاوی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، به مه‌به‌ستی پاراستنی تۆڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاری سیخوڕی، باری له‌ناكاوی ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ، له‌مه‌ودوا كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، بۆیان نییه كاڵای كۆمپانیا بیانییه‌كان له بواری په‌یوه‌ندییه ته‌لدار و بێته‌له‌كان، كه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كه‌ن، به‌كار بهێنن.
هه‌ر به پێی بڕیاره‌كه، رێگه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هواوی چین خۆش كراوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه، تره‌مپ به ته‌واوی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه قه‌ده‌غه بكات.
پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، رایانگه‌یاندبوو، كۆمپانیای هواویی چین، مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه.