"تیرۆری سپی" هه‌ڕه‌شه له كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئاماره فه‌رمییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كودرستان به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌راورد به‌ساڵی رابردوو نزیكه‌ی لەسەدا سەد زیادیكردووه، به‌جۆرێك ته‌نها له شه‌ش مانگی رابردوودا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر 651 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووە.
مامۆستایه‌كی ئایینی ئیسلامیش ده‌ڵێ: "هه‌ركه‌سێك مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاربهێنێت یاخود مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات ئه‌وا حه‌رامه و بێ ئیمان ده‌بێت".
به گوێره‌ی ئامارێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش نزیكه‌ی په‌نجاوسێ ملیۆن كه‌س به‌كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كانن.
26 حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ك رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان دیاری كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێریش له‌و رۆژه‌دا ئاماری شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه، كه له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی 92 كیلۆگرام مادده‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌ردا بگرن، له‌به‌رامبه‌ریشدا 651 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
له‌كاتێكدا له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو ته‌نها 272 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرابوون. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له هه‌رێمی كوردستان روو له زیادبوونه. سه‌رۆكی رێكخراوی هۆشیاری دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر باس له هۆكاره‌كانی زیادبوونی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كات.
به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌زگا ئه‌منی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌یانه‌وێت له رێگای جۆراوجۆره‌وه هاووڵاتیان و به‌تایبه‌ت گه‌نجان له مه‌ترسی و كاریگه‌رییه كوشنده و ترسناكه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هۆشیار بكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا نزیكه‌ی 200 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه و له‌وانه‌ش 25 ملیۆنیان ئالوده‌بوون و ساڵانه‌ش به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كانه‌وه نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س ده‌مرن. مه‌ترسییه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌جۆرێكه كه به‌تیرۆری سپی ناوده‌برێت.