40 تۆن هێلكه‌ی ئێرانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
ئاسايشی ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ، ده‌ستی به‌سه‌ر دوو كۆنتێنه‌ر هێلكه‌دا گرت، كه له ئێرانه‌وه هێنرابوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی باشماخ، دوو كۆنتێنه‌ره‌كه زیاتر له 40 تۆن هێلكه‌ی به‌سه‌رچوو بوو، كه له ئێرانه‌وه هێنرابووه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه ھاوردەکردنی ھێلکە بە بڕیارێك قەدەغەکراوە و لەکاتی ھێنانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
ئ. م