سێ كچی دیكه‌ی رفێندراوی ئێزدی رزگاركران
K24- دهۆك:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له دهۆك رزگاركردنی 3 كچی رفێندراوی دیكه‌ی ئێزدی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، نووسینگه‌كه‌یان توانی 3 كچی رفێندراوی دیكه‌ی ئێزدی به ناوه‌كانی "ا،ب،خ" ته‌مه‌ن 19 ساڵ، "ا،د،ب" ته‌مه‌ن 16 ساڵ و "و،ع،ع" ته‌مه‌ن 18 ساڵ له سووریا له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكات، كه له 15ی ئابی ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان له گوندی كۆچۆ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندرابوون.
قائیدی گوتی: پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و 3 كچه، له رێگه‌ی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی له دهۆك بووه و ئێستا له شوێنێكی پارێزراون و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.
قائیدی دووپاتیكرده‌وه، نووسینگه‌كه‌یان له هه‌وڵه‌كانی بۆ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی ماون به‌رده‌ومه و ئاشكراشیكرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و ماوه‌یه كاره‌كه‌یان سه‌خته به‌ڵام مه‌حاڵ نییه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ ماھر شنگالی، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "کچێکی دیکەی ئێزدی بە ناوی دڵسۆز مستۆ عەمێ، کە خەڵکی گوندی کۆچۆیی سه‌ر به قه‌زای شنگاله، دوای پێنج ساڵ رفاندنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە)ـه‌وه رزگارکراوە و لە شنگال بە كەسوكاری شادبووەوە".
H.B