یه‌كه‌م فڕینی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكا ببینه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای " Dynetics"ـی ئه‌مه‌ریكی دیمه‌نی یه‌كه‌م فڕینی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پێشكه‌وتووی به ناوی "X-61A" بڵاوكرده‌وه، كه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" به‌رهه‌میهێناوه.
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه له رێی فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگره‌وه له جۆری " Hercules" له ئاسماندا ده‌فڕێندرێت و توانای هه‌یه بۆ ماوه‌ی (90) خوله‌ك بفڕێت و مه‌ودای دووری هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت.
دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی له رێگه‌ی هه‌مان فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگره‌وه راوده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ بنكه‌كه‌ی.