دایكی هه‌ڤرین ورده‌كاری شه‌هیدبوونی كچه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دایكی ژنه سیاسه‌تمه‌داری كورد، هه‌ڤرین خه‌له‌ف، كه له لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به توركیاوه گوله‌باران كرا، داوای كرد، تۆڵه‌ی كچه‌كه‌ی بكرێته‌وه.
سوعاد محه‌مه‌د، دایكی هه‌ڤرین، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له رێگه‌دا بوو بۆ حه‌سه‌كه له لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا ده‌ستگیركرا و به دیلی گوله‌باران كرا، گوتی: پێش دوو رۆژ له شه‌هید بوونی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردم.
گوتیشی: رۆژی رووداوه‌كه، له ژماره‌كه‌ی ههڤرینهوه، زه‌نگم بۆ لێدرا و هه‌ستم ده‌كرد، به عه‌ره‌بی قسه ده‌كرێت و ده‌نگ ده‌هات و پرسیم كێم له‌گه‌ڵه، به‌ڵام كه‌س وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به خۆمم گوت، هه‌ڤرین كه‌وتووه‌ته ده‌ست دوژمن. به‌ڵام نه‌مزانی چ دو‌ژمنێك. دواتر هه‌ڤاڵه‌كانی پێیان راگه‌یاندم كه شه‌هید بووه و هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌گوازراوه‌ته‌وه.
دایكی هه‌ڤرین ئاشكراشیكرد، ته‌رمی كچه‌كه‌ی شێوێندرابوو. زۆر فیشه‌كی پێوه نرابوو. جلوبه‌رگی به به‌ره‌وه نه‌ما بوو. جه‌سته‌ی وه‌ك تۆپه‌ڵێك لۆكه پێچرابوویه‌وه.
دایكی هه‌ڤرین ئه‌وه‌شی گوت: هه‌رگیز له بكوژه‌كانی خۆش نابم. داوای هه‌قی كچه‌كه‌م ده‌كه‌م. ده‌بێت تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌ن. تا كۆتایی ئه‌وه ته‌نیا داواكاریمه.
هه‌ڤرین خه‌له‌ف، له مارسی 2018 به ئه‌مینداری گشتیی پارتی سووریای ئاینده هه‌ڵبژێردرابوو. پێش شه‌هید بوونی له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاندبوو، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا كارێكی تاوانكارییه و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. چاره‌سه‌ریش ته‌نیا له رێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌كرێت، نه‌ك به شه‌ڕ.