لافاو گوندێكى كه‌ركووكى به خه‌ڵكه‌كه‌ى چۆڵ كرد
K24 – كه‌ركووك:
به هۆى هه‌ڵسانى لافاو له گوندى گهزوهشانى سه‌ر به ناحيهى سه‌رگه‌ڕانى قه‌زاى دبس، هێزه ئه‌منييه‌كانى كه‌ركووك، هاووڵاتيانى دانيشتووى گونده‌كه‌يان راگواست.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سنووره‌كه، رايگه‌ياند، به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى رووبار و هه‌ڵسانى لافاو، هێزه‌كانى پۆليسى ئيتيحادى ناچار بوون دانيشتوانى گونده‌كه بگوازنه‌وه بۆ گوندى هه‌ڵاڵه‌ى نزيك له گونده‌كه‌يان.
روونيشيكرده‌وه، له‌و گونده‌دا 15 خێزان كه ژماره‌ى ئه‌ندامانيان 83 كه‌س بووه راگوێزراوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، رێگه‌ى چوون بۆ گونده‌كه به هۆى لافاو داخراوه.