كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌ست له حزبه‌كه‌یان ده‌كێشنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوو سه‌ركرده‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی"ـی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
پارێزه‌ر عیسا مه‌سیح شاهین، پارێزگاری پێشووی ویلایه‌تی كادیكۆ دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له ئاكپارتی رایگه‌یاند، "به‌هۆی به‌لاڕێدابردنی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌ری دامه‌زراون، ده‌سه‌ڵاته‌كانی له بازنه‌یه‌كی بچووكراوی داخراو‌دا قه‌تیس كراون، به شێوه‌یه‌ك كه چاكسازی و گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا ببووه كارێكی مه‌حاڵ".
شاهین له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، "ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی ئاراسته‌ی هاوكاره‌كانی له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنێكی بێ وه‌فای كردووه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی هه‌ینی رابردوو "فه‌خری ئه‌سته"ـش كه به كه‌سێكی زۆر نزیك له ئه‌ردۆغان ده‌ناسرا، ده‌ستی له‌كار كیشایه‌وه.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا رووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك ترازانی سه‌ركرده دیاره‌كانی بووه‌وه، دیارترینیان ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا و عه‌لی بابا جان، جێگری پێشووی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوون، كه به گوته‌ی خۆیان به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییان له‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان په‌یڕه‌وی ده‌كات، ده‌ستیان له ئاكپارتی كێشایه‌وه.
H.B