ئەمنستی: ئەگەر رێگری نەکرێت عێراق دەکرێتە رووباری خوێن
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ئه‌منستی داوا له حكوومه‌تی عێراقی ده‌كات كۆنتڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان بكات تاوه‌كو شه‌پۆلی خوێنڕشتن رابگرن.
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ، له نوێترین راپۆرتیدا داوا له حكوومه‌تی عێراقی ده‌كات كه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی بدەن تاوه‌كو ئه‌و شه‌پۆلی خوێنڕشتنه‌ی زیاتر له مانگێكه ده‌ستیانپێكردووه له دژی خۆپیشانده‌ران رابگرن و عێراق نه‌كه‌نه ده‌ریای خوێنڕشتن.
به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوی ئه‌منستی ئاشكرای كرد كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی به‌غدا و به‌سڕه شه‌پۆلێكی كوشتن و ده‌ستگیركردنی ده‌ستپێكردووه و ئه‌گه‌ریش رێگرییان لێنه‌كرێت، ئه‌وا عێراق ده‌كه‌نه رووباری خوێن.
H.J