ئێران وێنه‌ی تیمی رزگاربووی كه‌شتییه‌كانی ده‌ریای عومانی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ته‌سنیمی ئێرانی وێنه‌ی ئه‌و تیمه كه‌شتیوانانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له ده‌ریای عومان دوای ته‌قینه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌یان هێزه ئێرانییه‌كان رزگاریان كردبوون.
ده‌سته‌ی كه‌شتیوانیی ده‌ریایی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، 11 كه‌شتیوانی رووسی و 11ی فلیپینی و یه‌كێكی گورجستانیان رزگار كردووه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی كارێكی تێكده‌رانه بووه‌وه.
سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی رزگار كراوون، ژماره‌یان 44 كه‌سه.
دوێنێ له ده‌ریای عومان دوو كه‌شتی نه‌وت گوێزه‌ره‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌وه، به هۆی روودانی ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه تێیاندا.