عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به توندی وه‌ڵامی راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌حموود روبه‌یعی، گوته‌بێژ به ناوی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، وه‌ڵامی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه، كه حه‌شدی شه‌عبی به تێوه‌گلان له "كوشتن"ی هاووڵاتییان تۆمه‌تبار كردووه.
روبه‌یعی بۆ وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، ده‌ڵێت: "راپۆرته‌كه‌ی ئه‌م دواییه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رچووه و سووكایه‌تی به حه‌شدی شه‌عبی كراوه، دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی، كه له عێراق دۆڕاندوویه‌تی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی عێراقدا، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد سه‌ركه‌وتن، ئه‌وه‌ش دۆڕانێكی سیاسیی گه‌وره‌تره له دۆڕانه سه‌ربازییه‌كه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی عه‌سائیب راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و جۆره راپۆرتانه و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، حه‌شدی شه‌عبی و كوتله سیاسییه‌كان ناچار ناكات ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانیان بن".
رۆژی هه‌ینی رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راپۆرتێكی له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق بۆ ساڵی 2018 بڵاو كرده‌وه و تێیدا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به ئه‌نجامدانی توندوتیژی و كوشتن تۆمه‌تبار كرد.
ئ. م