لە رانیە دوو کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کران

پۆلیس لەناو ماڵ دەستگیری كردن

K24 - رانیە

لە قەزای رانیەی سنووری ئیدارەی راپەڕین دوو كەس بە تۆمەتی كوشتن دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لە لایەن هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و بەهاوبەشی بنکەی پۆلیسی بنگرد، لە ناو شاری رانیە دوو کەس لە ماڵەکانی خۆیان دەستگیر کران کە فەرمانی دەستگیر کردنیان هەبوو لە تاوانێکی کوشتن بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی".

ئماژە بەوەشكراوە: "ئەم دوو کەسە بە ناوەکانی (ت،م) و (م،ب) کە تەمەنیان لە سەروی 18 ساڵە و دانیشتووی رانیەن فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە دادگای دوکان بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بە فەرمانی دادوەر هەواڵەی دادگای دوکان کرانەوە بە پێی تایبەتمەندی شوێنی رووداو لە سنووری ناحیەی بنگرد".

ھ.م