مه‌حموود حاجی ساڵح: مووچه و ئیمتیازی شه‌هید و زیندانیانی سیاسی هه‌رێم ده‌خرێته سه‌ر به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا له بڕیاری كۆتایی نزیك بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه و ئیمتیازی شه‌هید و زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هاوتای به‌غدا بكرێت و بودجه‌شیان بخرێته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق.
ئه‌مڕۆ مه‌حموود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شاندی وه‌زاره‌ت و ده‌زگای شه‌هید و زیندانیانی سیاسی عێراق له یادی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانیان كردین و ئێمه‌ش چووینه به‌غدا و هه‌ردوولا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه.
گوتیشی: "گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی، مه‌بده‌ئی ئه‌وان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام گرفت هه‌یه له رووی یاساییه‌وه. به تایبه‌تی یاسایی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق. لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه وه‌ك یه‌كی لێبكرێت. كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، ماف و ئیمتیازی شه‌هیدان وه‌ك ئه‌وانی لێبكرێت، چونكه هی ئه‌وان زیاتره. لیژنه‌كان خه‌ریكی كاره‌كانن".
له باره‌ی زیندانیانی سیاسی، گوتیشی: "له مانگی رابردوودا نووسراو كراوه‌ته‌وه بۆ ده‌زگای زیندانیانی سیاسی عێراق و ئه‌وان ره‌زامه‌ندیان داوه و نووسراویان به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی مووچه و ئیمتیازی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك عێراقی لێ بكرێت. هیچ نووسراو و شتێك نه‌ماوه، وه‌ك وه‌زاره‌ت و حكوومه‌ت هه‌موومان ناردووه بۆ به‌غدا و دوا بڕیار لای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه. بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدات مووچه و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان هاوتای عێراق بكرێت و بخرێنه سه‌ر به‌غدا و وه‌زاره‌تی دارایی بودجه‌كه‌یان خه‌رج بكات یان بخرێته سه‌ر بودجه‌ی سیادی".
له باره‌ی كرێی خوێندن و ده‌رماڵه‌ی رۆڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی، مه‌حموود حاجی ساڵح گوتی: "ساڵانه 17 ملیار دینار بۆ كرێی خوێندنی رۆڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی خه‌رج ده‌كه‌ین. بڕیار دراوه كرێی خوێندن و ده‌رماڵه‌ی خوێندنی رۆڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی خه‌رج بكرێت. له‌م ماوه‌یه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی لێی ده‌خوێنن".
ئ.ر