ماوریزیۆ ساری: كریستیانۆ خاوه‌نی عه‌قڵیه‌تێكی گه‌وره و جیاوازه
له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لۆكۆمۆتیڤ، ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس ستایشی رۆناڵدۆ ده‌كات و ده‌ڵێت یوڤێنتۆس له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی راست ده‌ڕوات.
ماوریزیۆ ساری له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: ئێمه دڵخۆشین كه پاولۆ دیبالا و گۆنزالۆ هیگواین له دۆخێكی باشدان، له ئاستی ئه‌و دوو یاریزانه رازیم.
ساری گوتیشی: پێموایه به‌راورد به سه‌ره‌تای وه‌رز ئێستا یوڤێنتۆس باشتره و له‌سه‌ر رێگه‌ی راستین، ته‌نیا پێویستمان به‌وه‌یه ده‌رفه‌ته‌كان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و بیانكه‌ینه گۆڵ.
راهێنه‌ری یوڤی ده‌شڵێت: پێموانییه ئارۆن رامسی بتوانێت یاریی بكات، هه‌روه‌ها دانیلۆ ره‌نگه نه‌توانێت 90 خوله‌ك یاریی بكات، كریستیانۆ رۆناڵدۆش عه‌قڵیه‌تێكی جیاواز و تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی تیپ و له تۆماركردنی گۆڵ.
ساری گوتیشی: ئاستی ئه‌دریان رابیۆ له مه‌شقه‌كان دڵخۆشی كردووم و تا دێت زیاتر له‌گه‌ڵ یانه‌كه خۆی ده‌گونجێنێت.
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی یوڤێنتۆس سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و میوانداریی یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤی رووسیا ده‌كات.