مامۆستایەکی ئايینی له هه‌ولێر "ده‌كه‌وێته ژێر زه‌مینی باڵه‌خانه‌یه‌ك" و گیان له‌ده‌ست ده‌دات
K24 - كه‌ركووك:
یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی گەڕەکی تەپەی شاری کەرکووك، هاوکات مامۆستای زانکۆی کەرکووک و دواناوەندی حەمرینە، له ئه‌سانسۆری باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته ژێرزه‌مین و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك، ئه‌و مامۆستا ئایینییه، رۆژی چوارشه‌ممه، 20ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، بەمەبەستی گۆڕینی بڕوانامەی دکتۆراکەی سەردانی شاری هەولێری کردووە و شەو لە شوققەکانی زانیاری شاری هەولێر ماوەتەوە.
کەسێکی نزیکی ناوبراو کە نەیویست ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، لەدوێنێ شەوەوە مۆبایلەکەی داخراوە و کاتێك بۆ سۆراغی هاتووین کرێکارەکانی باڵەخانەكە پێیان وتووین لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نێو ئه‌سانسۆر (مەسعەد) کەوتۆتە نێو ژێر زەمینی باڵەخانەکە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی پێش لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس ناكه‌ون و کەس تۆمەتبار ناکەن، لەبارەی بوونی برین یان شوێنی لێدان بەجەستەیەوە ئەوەی ئاشکراکرد، برینێك لەسەریدا هەیە، بەڵام نازانرێت بەهۆی کەوتنی لە مەسعەدەکە بووە یان لێیدراوە.